ڤیدیۆ:قەتەر گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئاسیای ٢٠١٩



لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٩، هەڵبژاردەی قەتەر توانی بە چوار گۆڵی خاوێن شکست بە هەڵبژاردەی ئیماڕاتی میوانداری پاڵەوانێتیەکە بهێنێت و پلیتێکی یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.
یاریەکە لە یاریگای بن زاید ئەنجامدراو تییدا قەتەر توانی ٤-٠ یاریەکە بباتەوەو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.
گۆڵەکانیش هەریەکە لە بوعلان خوخی و معز علی و  حسن خالد و حامد ئیسماعیل تۆماریان کرد.
لە یاری کۆتایی قەتەر لەگەڵ ژاپۆن یاری دەکات و یاریەکەش لە رۆژی هەینی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.







PM:07:10:29/01/2019