وتەبێژی پارتی رایگەیاند "یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت. دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم و پاشان دیاركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م پێكده‌هێنێت و دواتر له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه راده‌سپێردرێت".
دوای سەعدی پیرە، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری سازکرد و وتی" رۆژی یه‌كه‌می په‌رله‌مان داده‌نیشێت رێككاره یاساییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات. یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت. دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم و پاشان دیاركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م پێكده‌هێنێت و دواتر له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه راده‌سپێردرێت".
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەحمود محەمەد وتی" پێشتر لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاركردنی دیدگای هه‌ردوو حزب بۆ رێككه‌وتنی نێوانیان پێكهێنرابوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له پارتی و یه‌كێتی دوو كه‌س راسپێردران، ره‌شنووسی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، بخرێته به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا و له مه‌راسیمێكدا ئیمزا بكرێت".
هەروەها وتیشی" بڕیار درا رۆژێك دیار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و رێككار و هه‌نگاوه‌كانی به‌گه‌ڕخستنی پرۆسه‌كه دیار بكرێن و بۆ ئه‌وه‌ش 18ی شوبات دیار كرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پارتی و یه‌كێتیش زه‌مینه سازی بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن".
سەبارەت بە کەرکوک وتەبێژەکەی پارتی وتی "پارێزگای كه‌ركووك له دۆخێكی نائاساییه و كێشه‌ی له‌سه‌ره و ئێستا له كه‌ركووك عه‌سكه‌رتاریه‌ت حوكم ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركووك چیتر مه‌راقی لێ نه‌خۆن، هه‌وڵمانداوه هه‌نگاوه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك چالاك بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی شاره‌كه ئاساییبكرێته‌وه".
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەمان رۆژیش ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
ناوبراو وتیشی" لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت. گوتیشی پارتی بە باشی دەزانێت جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە پێکهاتەکان بدرێت."
لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، مەحموود محەممەد رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی پارێزگاکە دەکرێت و دواتر پارێزگار وەک جارانی پێشوو بەپێی رێککەوتن هەڵدەبژێردرێت.