" نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمی میری ئێزیدیەکان پێیوتین: ئەوەی رۆی رۆی"

نوسەرێکی دیاری رۆژئاوای کوردستان لەسەر وتاری نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمی ناشتنی میری ئێزیدیەکان، دەڵێت " چەند پەیامێکی نارد کە لەپێشەوە بۆ ئێزیدیەکان بوو وتی: ئەوەی ڕۆی ڕۆی " عفا الله عما سلف".

لەنوسینی وتارێکدا کە بۆ سپی ناردووە، هۆشەنگ بروکا کە نوسەرو ستون نووسێکی دیاری رۆژئاوای کوردستانەو لە ئەڵمانیا دەژی دەڵێت" لە وتەكەیدا كە لە مەراسیمەكەدا ئەمڕۆ پێشكەشیكردن بارزانی ویستی زیاتر لە پەیامێك ئاراستە بكات: یەكەم بۆ ئێزدییەكان، كە ناوەرۆكەكەی ئەوەی ڕۆی ڕۆی " عفا الله عما سلف"، واتە سڕینەوەی گوناهی هەولێر بە تەرمەكەی میر، بۆ پێچانەوەی لاپەڕەی توڕەی ئێزدییەكان بەرامبەر سەركردایەتی حزبەكەی كە بەرپرسیاری راستەخۆن لە " پاشەكشێی تاكتیكی" هەموو هێزە بەرگرییەكانی كوردستان لە سێی ئابی 2014 لە شەنگال، بەبێ‌ هیچ بەرگری و هیچ شەهید و بریندارێك، جگە لە لێنەپرسینەوەو دادگایی نەكردنی هیچ بەرپەرسێك لەسەر ئەوەی روویدا، و ئەوەش قێزەونترین جینۆسایدی ئێزدییەكانی لەم سەدەیەدا لێكەوتەوە".

هۆشەنگ بروکا کە ماستەری هەیە لە فەلسەفەشداو ماوەیەکی زۆرە لە ئەڵمانیا دەژی، لەو وتارەدا کە بەناونیشانی " نێچیرڤان بارزانی‌و دیپلۆماسیەتی ماڵئاواییكردن لە میری ئێزدییان" نووسیویەتی " نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بۆ حزبە كوردستانییەكانیش نارد، كە بریتی بوو لەوەی هێلكەی ئێزدییەكان، تەنها لە سەبەتەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا دەبێت، ئەوەش لەمیانی ئاماژەپێدانی زیاتر لە جارێكی بە بەشداریكردنی میری كۆچكردوو لە شۆڕشەكانی " بارزان " و "ئەیلول"، وەك ئەوەی بیەوێت وتەكەی خەلیفە هارونە رەشید دووبارە بكاتەوە كە بە هەورێك دەڵێت:" بۆ كوێ دەتەوێت بڕۆ، هەر لە خاكی مندا باران دەبارێنیت". بە كورتی و رەوان، ئەوەی بارزانی لای ئێزدییەكان پێش مردنی میرەكەیان لەدەستیدا، زیرەكانە و لێزانانە دوای مردنی بەدەستیهێنایەوە".




AM:12:28:06/02/2019