ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پاشەکەوتی موچە کۆدەبێتەوە

بریارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر چەند پرسێک کۆبێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیش تایبەتە بە دیارکردنی بڕی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆران.

لە نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، کە وێنەیەک دەست "سپی" کەوتووەو واژۆی سەرۆکی ئەنجومەنی لەسەرە و ئاراستەی سکرتێری ئەنجومەن کراوە، تیایدا بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کراوە،لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٢-٢-٢٠١٩،کە لەھۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی ئامادەبن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پەنجاو دووھەمین کۆبوونەوە.

بەپێی نوسراوەکە کۆبونەوەکەیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەت کراوە بە گفتوگۆکردن لەسەر چوار تەوەر، کە یەکێک لەتەوەرەکان پێشنیازکردنە بۆ دیاریکردنی بڕی پاشەکەوتکردن موچەی موچەخۆران.

هەروەها تەوەرێکی دیکە، بریتییە لە دەنگدان لەسەر جێگیرکردنی (حسێن مەحموود ئیبراھیم) وەک قایمقامی ھەمیشەیی ڕانیە.



PM:10:30:10/02/2019