راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی رووبەڕووبونەوەی ئەجاکس دەکات


وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی زەحمەتدا، رووبەرووی یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی ببێت و یاریەکەش لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
سۆلاری راهێنەری ریاڵ مەدرید ئێوارەی ئەمرۆ بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو باسی لە یاریەکە کرد.


سۆلاری لە پرێس کۆنفرانسەکە رایگەیاند" تەواوی یاریزانە بانگکراوەکانم ئامادەن بۆ یاری ئەجاکس هەر یاریەکی تر، ئەم یانەیە تیپێکی زۆر باشە، ئێمە رێزیان دەگرین،ئەوان بە دۆخی خراپدا تێپەڕ نەبوون ئەم وەرزە، ئەوان ئەم وەرزە باش بەڕێییان کردووە.
پاشان رایگەیاند" یاری زۆری ئەم یانەیەم بینیووە زۆر باش یاری دەکەن و یاریزانی باشیشیان هەیە.
لەسەر یاریزانەکانی وتی' تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە ریگیلۆن و مارسێلۆ کامیان یاری دەکەن، ئێستا راهێنان دەکەین و دواتر بڕیار دەدەین مارسێلۆ یاریزانێکی گەورەیە، هەروەها ریگیلۆن و ڤینسیۆسیش بە باشی ئامادەن بۆ یاریکردن، رامۆسیش کەسایەتییەکی گەورەی هەیە.



AM:09:26:12/02/2019