داوای کەمکردنەوەی نرخی بەنزین و چەند شتێکی دیکە دەکرێت

پەرلەمانتارێكی عێراق داوا لەسەرۆك وەزیران دەكات كەنرخی هەریەكە لە بەنزین و غاز و بنكەكانی تەندروستی دابەزێندرێت.

 سەعد شاكر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق نوسراوێك ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات كە نرخی ئەو شتانەی كە رۆژانە هاوڵاتیان پێویستیان پێیەتی دابەزێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە لە نوسراوەكەیدا ئاشكرایكردووە، پێویستە نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین لە 450 دینارەوە دابەزێندرێت بۆ 250 دینار و نرخی غازیش لە 6000 هەزار دینارەوە بۆ 3000 هەزار دینار كەمبكرێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، نرخی سەردانیكردنی نەخۆش بۆ بنكەكانی تەندروستی لە 2000 هەزار دینارەوە بۆ 250 دینار كەمبكاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە داوایشی لەسەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە كە داواكارییەكەی جێبەجێ بكات چونكە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی فەقیر و كەم درامەتدایە.


PM:01:42:14/02/2019