سه‌رۆكی كاتی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت "دوای بڵاوبوونەوەی یاسای بودجە له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی عێراقی، له‌سه‌رەتای ئەمساڵه‌وه هه‌رچی شایسته‌ی دارایی هه‌رێمه به‌غدا به‌پێی بودجه‌ی ئه‌مساڵ ده‌یداتێ".
ئه‌حمه‌د سه‌فا سه‌رۆكی كاتی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"یاسای بودجه له به‌رواری (1-1-2019) جێبه‌جێده‌كرێت تا (31-12-2019) ئه‌وجا هه‌رچی شایسته‌ی هه‌رێمه ده‌بێت پێیان بگات، به‌ڵام كه‌ی مووچه ده‌نێرن، ئه‌وه ئیشی حكومه‌ته له‌وباره‌وه قسه بكات، ئیشی ئێمه دوای ده‌ركردنی یاساكه و چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنێتی".
ئەو پەرلەمانتارە پێشبینی ئه‌وه دەکات ته‌نها یاسای بودجه جێبه‌جێبكرێت، حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وت ناهێڵێت و، دەڵێت" هیچ بیانوویه‌ك نامێنێت، وابزانم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه دێت و داهاتی ناوخۆ به‌شی مووچه ده‌كات، له‌كاتی خوی‌دا بدرێت و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌وه بزانێت ئه‌و یاسایه، یاسایه‌كی ساڵانه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا ساڵێكی تر ئه‌و شایستانه‌ی بۆ نانێردرێت".