بەهۆى دەستکاریکردنی چەکى کڵاشینکۆفەوە منداڵێک گیانى لەدەستدا

پۆلیسی قەزاى سۆران ئاشکرایکرد، بەهۆى دەستکاریکردنى چەکى کڵاشینکۆفەوە منداڵێک گیانى لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ئێوارەى ئەمڕۆ ٢٢ى شوباتى ٢٠١٩ لەلایەن نەخۆشخانەى فریاکەوتنى قەزاکەوە ئاگادارکراونەتەوە بە بوونى تەرمى منداڵێک، کە تەمەنى ١٠ ساڵە.

ڕاشیگەیاندووە، منداڵەکە دانیشتووی سنوری ناحیەى دیاناى سەربە قەزاى سۆرانە و بە وتەى شایەتحاڵان هۆکارى گیانلەدەستدانى منداڵەکە چەکى کڵاشینکۆف بووە، کە منداڵەکە لە ماڵە دراوسێیەکەیاندا دەستکاریکردووە و، لە ئەنجامدا دوو گولـلەى بەرکەوتووە و گیانى لەدەستداوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، تەرمى منداڵەکە ڕەوانەى پزیشکى دادى سۆران کراوە بۆ لێکۆڵینەوە، داواشى لە هاووڵاتییان کردووە، بە هیچ شێوەیەک دەستکاریی چەک نەکەن لە ماڵەوە و، ئەو کەسانەشی چەکیان لە ماڵەوە هەیە بە شێوەیەک دانەنرێت منداڵ دەستی پێی بگات.



PM:07:24:22/02/2019