ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٢٢ ی شوبات پرۆژه‌ی "ماڵی مام" راگه‌یه‌نرا، كهپرۆژهیهكه له سه‌ر مه‌زاری تاڵەبانی جێبه‌جێده‌كرێت و پێكدێت له مۆنۆمێنت و كتێبخانه‌ی نیشتیمانیی هۆڵ و گه‌له‌ری و سه‌كۆی ئازاد و پارك و داری به‌ردار.
لە رێوڕەسمەكەدا ئاكۆ غه‌ریب خاوه‌نی پرۆژه‌كه دەڵێت" ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر رووبه‌ری (80) دۆنم جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێكهاتووه له چوار به‌ش: مه‌زاری مام: پێكهاتووه له مۆنۆمێنتێك به‌به‌رزی (32) مه‌تر له‌سه‌ر روبه‌ری (2)هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه. بینایه‌كی شه‌ش نهۆمی: له‌سه‌ر روبه‌ری (30) هه‌زارمه‌تری چوار گۆشه، كه ئه‌م به‌شانه له‌خۆده‌گرێت:( مۆزه‌خانه‌ی مام، كتێبخانه‌ی نیشتیمانی، دوو هۆڵی بۆنه‌كان، كه یه‌كێكیان جێگای (2) هه‌زار كه‌س ده‌بێته‌وه ، ئه‌وی تریشیان هۆڵێكی (400) كه‌سیه، گه‌له‌ری، ریستۆرانت، ئۆفیس و به‌شی VIP، له‌گه‌ڵ دوو گه‌راجی ژێر زه‌مینی، یه‌كه‌میان بۆ vip و ئه‌وی تریشیان بۆ گه‌شتیاران. هەروەها سهكۆیەکی ئازاد: له‌سه‌ر روبه‌ری (500) مه‌تر چوارگۆشه. پارك: كه رووبه‌رێكی سهوزرایی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بۆ حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیاران و گۆڕه‌پانێك بۆ یاری منداڵان، باخێكی گه‌وره بۆ داری به‌ردار، تا گه‌شتیاران و هاووڵاتیان لهبهرهكهی سودمه‌ندببن.
کردنەوەی ئەو پرۆژەیە ئەمرۆ به‌ئاماده‌بوونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتیی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی حكومی و حزبی و رۆشنبیران، له هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گیونەی له ئه‌منه‌سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی مه‌راسیمی راگەیاندنی پرۆژه‌کە به‌ڕێوه‌چوو.