وه‌زاره‌تی‌ دارایی کەمکردنەوەی باجی لەسەر پارێزەران دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بڕیاری کەمکردنەوەی باجی لەسەر پارێزەران دەرکرد.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست "سپی كەوتوە و ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری ئیمزای لەسەرکردووە بڕیاریداوە بەكەمكردنەوەی نرخی باج لەسەر پارێزەران.

لەبڕگەی ئەلفی ئەو نوسراوەدا ئاماژە بەوەكراوە، داشكاندن بۆ سەرجەم پارێزەران بكرێت بەڕێژەی 25%و ئەو ژن و پیاوەی كە هەردوكیان پیشەی پارێزەرایەتی دەكەن بەهەمان ڕێژە داشكاندنیان بۆ بكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، داشكان بەڕێژەی 30% بۆ ئەو پارێزەرانەش دەكرێت كە سەڵتن و كەمكردنەوەی باجەكەش تاوەكو 30ی 6ی 2019 كاری پێدەكرێت.



PM:04:53:27/02/2019