حکومەتی هەرێم لەبارەی پاشەکەوتی موچە بڕیاریدا

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمیش رایگەیاند، بڕیاردراوه‌و ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم لاببرێت.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە میدیاکانی راگەیاند،"ده‌مێكه‌ بڕیاردراوه‌و ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لاببرێت، هه‌ربۆیه‌ له‌ گفتووگۆداین له‌ گه‌ڵ عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2019 و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی".

لەبارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆجێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد، "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر ده‌ستور و بودجه‌و كێشه‌كان رێكبكه‌وین و دڵنیاشم رێكده‌كه‌وین".



PM:01:15:06/03/2019