دوای لابردنی پاشەکەوتی موچە قایمقامیەت هۆشداری لە بەرزبونەوەی نرخ دەدات


قایمقامیەتی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی، کە نرخی شتومەک بەرزدەکەنەوەو ئاماژە بەوەدەکات، لێی قەبوڵ ناکرێت و بە توندیی سزا دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووەو ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئازار بڵاویکردووەتەوە تیایدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هۆشداری داوەتە بازرگان و فرۆشیاران کە نرخی کاڵا و شتومەک بەرز نەکەنەوە.

دەشڵێت، هەركەسێک سەرپێچیی بکات بەپێ ی یاسا بە توندترین شێوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بەوردیی چاودێریی بازاڕ دەکەن.

قایمقامیەتی هەولێر داواش لە هاوڵاتیان دەکات، کە هەر شوێنێک گۆڕانکاریی لە نرخەکاندا کرد لە رێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی لەیخوارەوە ئاگاداریان بکەنەوە بۆ گرتنەبەری رێکاریی یاسایی.

07502224466

07502224488

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی ٨ی ئازار، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتن و کۆتاییهاتنی بە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران راگەیاند.


PM:03:32:09/03/2019