بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند،" لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ و تەقەکردن دوو پۆلیس کوژراون".
بەپێی راگەیاندراوێک کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو لە ناو بازاڕی هەڵەبجە لە ئەنجامی شەڕ و تەقەکردن دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار کوژراون".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجەڕاشیگەیاند،" تۆمەتباری ڕووداوەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە و پێشمەرگەیە لە هێزەکانی حەفتا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە."
لە درێژەی لێدوانەکەی، بەرزان عوسمان دەڵێت" بە پێی مادەی ٤٠٦ سزادانی عێراقی، تۆمەتبارەکە بەندکراوە و دۆسییەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".
تا ئێستا هۆکاری کێشەکە نەزانراوەو هیچی لەبارەوە رانەگەیەندراوە.