خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بێ پاشکەوت و ئەمڕۆش چەند وەزارەتێک موچەکانیان وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە "سپی" راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠١٩، موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوی هەریەک لە وەزارەتەکانی (تەندروستی،  داد ،وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و  ئەنجومەنی دادوەریی  دابەشدەکرێت).

ڕۆژی هەینی 8ی ئازاری 2019 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و بڕیاریدا له‌ مانگی 12ی 2018وه‌ مووچه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.


AM:09:15:12/03/2019