کەسایەتیەکی ئێزیدی لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا سوتێنرا

لە پارێزگای دهۆك تەرمی کەسایەتیەکی ئێزیدی بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبیلەلەکەیدا دۆزرایەوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ ١٦ ی ئازار تەرمی کەسایەتیەکی ئێزیدی کەناوی "قاسمی ئەحمەد"ە لە گوندی سینا سەر بە كۆمەڵگەی شاریا بە سووتاوی لە نێو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزراوەتەوە.

ئەو کەسایەتییە ناوی قاسم متۆ ئەحمەدە، سەرۆكی هۆزی ئەلبەشارە و لە ئێوارەی دوێنێوە بێسەروشوێن بوو و تا ئەمڕۆ تەرمەكەی بەسووتاوی دۆزرایەوە.



PM:09:43:16/03/2019