ئاسایش: باندێكی رفاندنی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی باندێكی دزیكردن رادەگەیەنێت و ئاشكرایدەكات "تۆمەتباران هەستاون بە دزینی ئۆتۆمبیلی خانمێك و دواتر فرۆشتویانە".

لە ڕاگەیەندراوی بەرێوەبەرایەتی ئاسایش هاتووە "بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە تاوانێك و دزیكردن و كاری نایاسایی، هێزەكانمان توانیان ڕۆژی  25/3/2019 لەشاری سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی( 443 ) لە یاسای سزادانی عیراقی، سێ كەس دەستگیر بكەن".

لەبارەی ناسنامەی كەسەكانیش، ئاسایشی سلێمانی دەڵێت: تۆمەتبار (پ،س,ڕ) لەدایكبووی ساڵی 1998، پیشەی (كاسب) . تۆمەتبار(س،م,أ) لەدایكبووی ساڵی 1994، پیشەی (كاسب) . تۆمەتبار (ج،م,أ) لەدایكبووی ساڵی 1998، پیشەی(كاسب).

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەسەر دۆسیەكەیان ئاشكرایكردوە، باندەكە بەتۆمەتی ئەوەی شەوی17/3/2019 هەستاون بەڕاگرتنی ئۆتۆمبیلێك لەجۆری هۆندای سۆناتا كەشۆفێرەكەی خانمێك بووە و ئۆتۆمبیلەكەیان لێ سەندووە و بردویانە، دواتر فرۆشتویانە، دوای ئەنجامدانی تاوانەكە و تۆماركردنی سكاڵا هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەستیان كرد بەلێكۆڵینەوەی وردوو توانیان دەستگیریان بكەن لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەم تاوانەداناو دانیان بەوەشدانا كەپێشتر چەندین دیزی چەكو پارەیان ئەنجامداوە و كاری یەكەمجاریان نەبووە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.



PM:03:40:26/03/2019