ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی زیانی لافاوەکان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیر دەکرێت

ئەمڕۆ 26ی ئازاری 2019 ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی زیانی لافاوەکان ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کران بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

کازم بوهان،  بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندوە کە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی باڵای بەڕێوەبردنی کارەکانی بەرگری شارستانی کۆبوەتەوە و چەند رێنمایی و پێشنیارێکی بەپەلەیان ئامادەکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی لافاوەکان و پێشنیارەکان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کراوە تا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

کازم بوهان ئەوەشی خستەڕوو "پێشنیارەکان خۆی دەبینێتەوە لە خستنە حاڵەتی ئامادەباشی سەرجەم وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ناوەند و حکومەتە خۆجێییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو لافاوەی لە پارێزگاکانی روویانداوە".

ئەوەشی وت "رێکارەکان ناتوانن زەرەرەکانی لافاوەکان رەتبکەنەوە، بەڵکو تەنیا دەتوانن قەبارەی زیانەکان کەمبکەنەوە".


PM:05:32:26/03/2019