ئەحمەدی حاجی ڕەشید دڵنیایی بە موچەخۆران دەدات

ئەحمەد حاجی سەردانی وتەبێژی دادگای فیدراڵی عیراقی کرد و رایدەگەیەنێت: یاسای بوجە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت و دۆسێی  نەوتیش نزیکە یەکلابکریتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، "ئەمڕۆ سەردانی وتەبێژی دادگای فیدراڵی عیراقم کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی سێ بابەت، ئەوانیش (تەفسیری مادەی ١٣٠ ی دەستور،  مەلەفی نەوت و بڕیاری دادگای فیدراڵی، یاسای بوجەی فیدراڵی)".

ناوبراو روونیکردۆتەوە، سەبارەت بەمادەی (١٣٠)ی دەستور ئەوەبوو کە بابەتێک بوو بەیاسا، ھەڵوەشاندنەوەی زەحمەتە، مەبەستم موچەی فەرمانبەران بوو.

ئەحمەد حاجی رەشید ئاشکرایکردووە کە مەلەفی نەوت نزیکە یەکلا بکرێتەوەو دەشڵێت "دادگای فیدراڵی تەفسیری ھیچ دەقێک ناکات لەیاسادا ھاتبێت، بەڵکو تەنھا تەفسیری تێکستی دەستور دەکات، بۆیە یاسای بوجە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت".



PM:05:12:27/03/2019