هەدەپە کۆتا کۆبوونەوەی جەماوەریی خۆی لە ئامەد ساز دەکات

ئەمڕۆ ٢٩ ی ئازار لە گەورە شاری باکوری کوردستان، ئامەد، پارتی گەلانی دیموکراتی هەدەپە، دواین کۆبوونەوەی فراوانی خۆی بۆ هەڵبژاردن سازدەکات.

 کۆبوونەوە جەماوەریە بەرفراوانەکە کە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەکات، سزای تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپەو هاوسەرۆکی کەجەکەش وتار دەخوێننەوە.

پێشبینی دەکرێت سەرکردەکانی هەدەپە داوا لە خەڵکی ئامادو باکوری کوردستان بکەن، بە شێوەیەکی بەرفراون بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

ئەو کۆبوونەوە جەماوەریە کۆتا کۆبوونەوەی هەدەپە دەبێت پێش هەڵبژاردن کە بڕیارە ٣١ی ئازار رۆژی یەک شەممە لەسەر تاسەری تورکیادا ئەنجام بدرێت و نزیکە ٧٥ ملیۆن هاولآتی بەشداری تێدا بکەن.

چاودێران پێیانوایە هەدەپە لەناوچەکانی باکوری کوردستان لە پێشەوەی هێزەکانی ترەوە دەبێت، هەرچی هاوپەیمانی میللەت و هاوپەیمانی کۆمارە دەنگەکانیان دابەشدەبێت بەسەر شارەکانی تری تورکیادا. 
 

AM:09:11:29/03/2019