شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات زۆر به ئاگابن له به‌كارهێنانى شه‌قام و رێگاوبانه‌كان و مه‌ترسى هه‌ره‌س و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى به‌ردى سه‌ر شاخه‌كه هەیە.
له راگه‌یاندراوێكدا کە ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ئازار بڵاوکراوەتەوە، تیایدا شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌وه به‌وه‌کردووە، جارێکی تر ناوچەکەمان دەکەوێتەوە ژێر پاڵەپەستۆیەکی نزمەوەو پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆر باران و تەرزە ببارێت و لەهەمانکاتدا هەورە بروسکەو بارانی بەلێزمەو بەخوڕی لەگەڵدایە، بۆیه هۆشداری توند دەدەین کە بەجددی مامەڵە لەگەڵ ئەم هۆشدارییە بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە پێی پێشبینیەکان ڕێژەی دابارین لە ڕێژەی دابارینی پێشوو زیاترە و داواکارین بە وشیارییەوە شەقام و ڕێگا گشتی و ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکاربهێنن و بەهەموو شێوەیەك ڕێگای گشتی سەرشاخی بەرانان بەکارنەهێنن و بەئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەوتنەخوارەوە و خلیسکانی بەردی گەورە بکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە نیوەڕۆی ئەمرۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان هۆشداری دا له‌باره‌ى شه‌پۆلێكى باران بارینى به لێزمه‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، کە له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌پۆلێكى باران بارینى به لێزمه ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و هه‌وره تریشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و به‌رده‌وامى ده‌بێت تاوه‌كو نیوه‌ڕۆى رۆژى دوو شه‌ممه رێكه‌وتى 1 ى 4 ى 2019.