له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئامه‌دی باكووری كوردستان، بەپێی دەنگی ئه‌و سندوقانه‌ی تاوه‌كو ئێستە جیا كراونه‌ته‌وه ، كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د به رێژەیەکی زۆر لە پێش كاندیدی ئاكپارتی كه‌وتووه.
میدیاکانی توركیا بڵاویان كردەوە له كۆی 3 هه‌زار و 643 سندوقی ده‌نگدان، تاوه‌كو ئێستە 284 سندوق كراونه‌ته‌وه، عه‌دنان سه‌لجووق مزراقلی كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د به پێش جومالی ئاتیلای كاندیدی ئاكپارتی كەوتووەتەوە.
كاندیدی هه‌ده‌په 55.25%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه و كاندیدی ئاكپارتییش 39.20%ی هێناوه.
ئه‌مڕۆ یەكشەممە ٥٧ ملیۆن دەنگدەر روویان کردە سەندقەکانی دەنگدان له توركیا لە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كاندا.