لە نەرویج ژنێكی كورد بە دەستی هاوسەری پێشووی كوژرا

 ژنیکی لاوی خەڵکی شاری نەغەدەی رۆژهەلاتی کوردستان لە وڵاتی نەرویج بە دەستی هاوسەری پێشووی بە شیوەیەکی نامرۆڤانە کوژرا. 

ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە ڕۆژی دووشەممە ١ی نیسانی ٢٠١٩، ژنێکی کورد بە ناوی"سوهەیلا گوگانی" دانیشتووی واڵاتی نەرویج بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لەلایەن هاوسەری پێشویی کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ژنەكە دایکی کچێكی هەشت ساڵان بووە و لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە چەقۆ كوژراوە.

رووداوەكە لە شاری سترۆمێنی نەرویج روویداوە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری، ژن و پیاوەكە خەڵکی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، بكوژەكە لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە دەستگیر كراوە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.



AM:11:17:02/04/2019