کارمەندێکی شارەوانی خەلەکان هەوڵی خۆسوتاندنی داوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە روداوەکە.
ڕێبوار ئەحمەد، لێپرسراوی کارگێری نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی ڕایگەیاند: پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ ٤-٤-٢٠١٩ گەنجێکی دانیشتوی ناحیەی خەلەکان کە تەمەنی هەژدە ساڵە ناوی (ع.ح.ا) بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان.
وتیشی: دوای چارەسەری سەرەتای ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی کراوە.
بەوتەی کەس وکارەکەی هیچ گرفتێکی نەبوەو لە شارەوانی خەلەکان لەکۆمپانیای پاککەرەوە بەگریبەست دەوام دەکات و لە پشت ماڵی خۆیان لە کەلاوەیەک هەوڵی خۆسوتاندنی داوە و دواتر گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی دوکــان.
هاوکات یەکەم حاڵەتی خوسوتاندنی گەنجێکی بەڕەگەز نێرە لەدوکان تۆمار دەکرێت لەبەر زۆری ڕێژەی سوتاویەکەی نەتوانراوە وتەی لێوەربگیریت.