سپی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ وەزیری رۆشنبیری بلآودەکاتەوە

هەرچەندە هێتشتا رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی واژوو نەکراوە، بەلآم کادیرانی پۆستەکان سەرقاڵی خۆکاندیدکردن و یەکێتی چەند کادیرێکی خۆیان بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری کاندید کردووە.

سەرچاوەەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند هەریەک لە " حەمەی حەمە سەعید، جمال حسێن، ئەمەل جەلال، خەلیل عەبدولآ، ئارامی حەمەی مینە " خۆیان کاندیدکردووە بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری.

حەمەی حەمە سەعید ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتییە، خەلیل عەبدولآ بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی رۆشنبیری، جەماڵ حسێن بەڕێوەبەر وەرزش و لاوانە لە وەزارەتی رۆشنبیری، ئەمەل جەلال ئەندامی ئەنجومەنی بالآی کاروباری خانمانی حکومەتی هەرێمە، ئارامی حەمەی مینە راوێژکاری سەرۆکی عێراق.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئەم کاندیدانەو کاندیدی وەزارەتەکانی تری یەکێتی بۆ پۆستە وەزاریەکان دەبێت لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا بڕیاریان لەبارەوە بدرێت. 



AM:09:20:15/04/2019