هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو میران عەلی جگە لەکاری هونەریی، لەگەڵ دەرهێنەری کارە هونەریەکانی کافێیەکیان هەیە.
محەمەد یەحیا ناسراو بە حەمەی شەم کە دەرهێنەری ڤیدیۆ کلیپەکانی میران عەلی یە، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی نوێترین کاری هونەرمەند میران عەلییەوە رایگەیاند" لە ئێستادا پێکەوە لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی کافتریایەکمان کردووەتەوە و خۆمان بەڕێوەی دەبەین".
میران عەلی ساڵی ١٩٩٥ لەدایکبووە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، جگە لە کۆنسێرت و ئاهەنگی گۆرانی، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە، لەوانە خاوهنی چهندین كلیپ و ئهلبوومێكه به ناوی"جهژنی مهرگ"، یەکێک لەکارە بەناوبانگەکانی بهرههمێكه به ناوی " خۆشم دهوێی" كه زیاتر له دوو ملیۆن بینهری ههبوو.
خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی گوێ لەگۆرانییەکانی دەگرن.