سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (١٥-٥-٢٠١٩)له گوندی دۆڵاشی سه‌ر به‌قه‌زای سیدسادق به‌هۆی دروست بوونی کێشه له نێوان دوو بنه‌ماڵه له‌سه‌ر زه‌وی وزاری کشتووکاڵی، هاووڵاتیه‌ک کوژرا.
ڕاگه‌یاندنی قائمقامێتی قه‌زای سیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە تیایدا هاتووە" بەهۆی کێشەی زەوی و زاری دوو بنەماڵەوە کەسێکی تەمەن 56 ساڵ به ناوی (ابراهیم احمد فتاح) کوژرا و ده‌ست به‌جێ هێزه ئه‌منیه‌کان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی پۆلیسی سیدسادق و یاریده‌ده‌رێتی ئاسایش گه‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌که و توانرا تۆمه‌تباری ڕووداوه‌که بگرن و ڕاده‌ستی دادگای بکه‌ن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ته‌رمی هاووڵاتیه‌که‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری سلێمانی کرا، وه به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای سیدسادق په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ دۆسییه‌که کراوه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه.
هاوکات لە ئێستادا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه شه‌ڕه‌که کۆتایی پێهاتووه و خانه‌واده و ماڵی هه‌ردوولایان له ژێری چاودێری دان تا ڕێگیری بکرێت له دروست بوونی هه‌ر کێشه و شه‌ڕێکی تر.