حەیدەر موزفەر بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی روونکردنەوە دەدات و، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەواڵی دەستلەکاركێشانەوەکەی ئەسڵ و ئەساسی نییەو دوورە لە راستیەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ " سپی" حەیدەر موزەفەر، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت " هه‌واڵێك بڵاوبۆته‌وه گوایه به‌نده ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م ڕاگه‌یاندوه له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، لێره‌وه هه‌واڵی له‌و جۆره ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه".
هەروەها ناوبراو راشیدەگەیەنێت " تائێستا له‌كاره‌كه‌ی خۆم بهردهواممو به‌ڵێنیش دووپات ده‌كه‌مه‌وه زیاتر‌و باشتر بره‌و به‌كاره‌كه‌ی خۆم ده‌ده‌م تا رووح له‌لاشه‌دا مابێت".
چەند ماڵپەڕێک لە نێویشیاندا، سپی میدیا هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی حەیدەر موزفەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەرگرت و بڵاوکردەوە، بەڵام ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ڕاستنین.