وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی موچە پاشەکەوتکراوەکان رونکردنەوە دەدات

وەزیری دارایی هەرێم دڵنیای دەداتە موچەخۆرانی هەرێم کە کە لەکاتی خۆیدا موچە دابەشدەکرێت و لەبارەی پاشکەوتیشەوە رونکردنەوە دەدات.
رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێم لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی نێت تی ڤی  دڵنایی دایە موچەخۆران و رایگەیاند" دڵنیابن دابەشکردنی موچە ٣٠ رۆژ جارێک بەردەوام دەبێت و پرۆسەکە وەک خۆیەتی". 

لەبارەی موچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەرانەوە وتی" بەپێی دەستوری عێراق حکومەتی ناوەندی بەرپرسە بەرامبەر هەموو موچەخۆرێک کەلەم وڵاتەدایە، هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق".

وەزیری دارایی هەرێم راشیگەیاند" عێراق لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ەوە تا مانگی نیسانی ٢٠١٨ بودجەو موچەی هەرێمی کوردستانیان بڕی، ئەو پارەیەشی کە لە فەرمانبەرانی هەرێم بڕدرا بەشێکی بەر حکومەتی عێراق دەکەوێت بیداتەوەو بۆ ئەوەش لە داهاتودا گرتوگۆی لە بارەوە دەکەین و پێوسیتە بەشە سەرەکیەکەی عێراق بیداتەوە".



PM:01:41:17/05/2019