کۆمسای: زۆر ئاشقی خۆمم

خانمە هونەرمەندی رۆژهەلاتی کوردستان کۆمسای، دەڵێت، کە خۆی بۆ کەس جوان ناکات و زۆر ئاشقی خۆیەتی.

لە بەشی ستۆرئ هەژماری تایبەتی خۆی لە ئیسنتاگرام کۆمسای نوسیویەتی"هیچ کات خۆمم نۆ کەس جوان نەکردوە، ئەگەر نۆ کەس بی هەر خۆم جوان ناکەم، هەروەکو دەنگم بۆ دڵی خۆم گۆرانی ئەڵێم بۆ خۆم ئەژیم".

هەروەها دەشڵێت"زۆت عاشقی خۆمم حەتا عاشقی شتە بێ تام و ناشرینەکانی خۆمم، هەموو بەیانییەک لەبەر ئاوێنە ماچی خۆم دەکەم و ئەڵێم کۆمسای گیان بەیانیت باش".

کۆمسای لە ماوەیرابردووشدا لەسەر بڵاوکردەوەی چەند وێنەیەکی نیمچە رووتی خۆی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام  رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووە، دواتر وەڵامی هەواداران و خەڵی دایەوەو وتی "من هونەرمەندم، فمینیستم، خێرخوازم و خوێنەوارم، دوو زانکۆم تەواوکردووە، ئاسترولوژی زانم و ئاشقی میتافیزیکم، بڕوام بە کارما هەیە و یۆگا دەکەم و ئازادم، چونکە بە پێ سونەتە دروستکراو و بیرە کۆنەکان ناژیم، ژیانم پاک و سادەیە".


ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.

کۆمسای تەمەنی ٢٥ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.
 


PM:08:34:25/05/2019