بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-6-2019 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ھه‌رێمی كوردستان و عیراق کۆببێنتەوە.
میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکە لە کاتژمێر
11پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین ھه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ناوچه جێناكۆكه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق تاوتوێ ده‌كات.
بەپێی زانیارییەکان پێده‌چێت د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی كه له‌ئێستادا له‌سلێمانییه ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كه بێت.
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه بڕیاره رۆژی 10ی ئه‌م مانگه له‌رێوره‌سمێكدا سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی بخوات، یه‌كێتیش به‌شداریكردنی له‌حكومه‌تی نوێی ھه‌رێم په‌یوه‌ستكردوه به‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی به‌تایبه‌ت دانانی پارێزگارێكی كورد له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك.