ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی داوای ئەنجامدانی كۆنگرە دەكات ودەشڵێت، ھەر ھەڤاڵێك بیرۆكە و سەرنج و پێشنیارێكی نوێی ھەیە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ناوەندی بكات.

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" پێزانینی خۆیان دەربڕیوە و لەسەر ئاستی باڵای یەكێتی بەگیانێكی ھەڤاڵانە و بەرپرسیارانەوە پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم دەردەبڕن، جەختیش دەكەنەوە لەوەی ئەو كۆدەنگییەی لەسەر ئاستی سەركردە و كادیر و جەماوەر ھەیە دەبێتە فاكتەرێكی بەھێز بۆ لێكتێگەیشتنێكی جددی و كۆكردنەوەی تواناكان و دانانی بەرنامەیەكی شایستە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو".

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی داواشی لەسەرجەم ئۆرگانەكان كردووە بەگیانێكی ھەڤاڵانە و بە ئیرادەیەكی بەھێز و ھاوبەش ھەوڵی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئەركە مێژووییە بدەن، ھاوكات داواشیان لەھەڤاڵانی یەكێتی كردووە پەیامەكانیان لەخزمەت پاراستنی یەكڕیزی و بەئەنجام گەیاندنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو دابێت.

هاوکات، ئەنجومەنی ناوەندی ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ئامادە و پەسەندكردووە و ھەر ھەڤاڵێك بیرۆكە و سەرنج و پێشنیارێكی نوێی ھەیە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ناوەندی بكات


PM:09:56:10/06/2019