ئەفسەرێک بە تۆمەتی رفاندن و دواتر لاقەكردنی كچێك لە کەرکوک دەستگیرکرا و لەلایەن بەرێوەبەری گشتی ئاسایشەوە لیژنەکەی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە كەركوك بە سپی راگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس لە روداوی رفاندنی کچێک کە سەرەتای ئەم هەفتەیە روویداوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیران بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارکە دەستگیرکرا کە پلەی ئەفسەری هەیە بەو روداوە دەستگیركرا
سەرچاوەکە باسی لەوەشكرد، تۆمەتبارەكە لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەوە و بۆ تاوانەکەیشی ئۆتۆمبێلى حکومى بۆ رفاندن و لاقەكردنی كچەكە بەكارهێناوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەسەر روداوەکە لیوا حسێن عهبدولهادی، بهڕێوهبهری گشتى کاروبارى ناوخۆ و ئاسایش بە سهرپهرشتى عهمیدى مافپهروهر سنان جهمیل بهیاتى لیژنەیەكی لێكؤلینەوەی پێكهێنا و دواتر بە بڕیاری دادوەر، ئەمڕۆ شوێنی تۆمەتبارەكە و ئۆتۆمبێلەكەی دەشتنیشان کراو دەستگیرکرا.