کۆمسای هۆکاری بڵاونەکردنەوەی بەرھەمی نوێی ئاشکرا دەکات

خانمە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمسای  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ھۆکاری دەرنەکەوتنی و بڵاونەکردنەوەی بەرھەمی نوێی ئاشکرا دەکات.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام کۆمسای  ئاماژەی بەوەکردووە، "زۆر لێم دەپرسن کە بۆچی بەرھەمی نوێم نیە، من ناتوانم ھەر ڕۆژێک بەرھەمێکی نوێ بکەمە بەردەستی ھەوادارەکانم مەگەر ئەوەی بەرھەمێکی کرچ و کاڵ بێت. من لە ئێستادا باشتر لە جاران گرنگی بە کارەکانم دەدەم".

کۆمسای دەشڵێت، "من بەم زوانە چەند تراکێکی نوێم دەبێت ھیوادارم بە دڵی ھەوادارەکانم بێت"

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە. 


PM:08:14:15/06/2019