شێنێ هۆشیار توانج لە سۆنیا بێتوشی دەدات

خانمە مۆدێلی شۆخ و شەنگی شاری سلێمانی "شێنێ هۆشیار" توانج لە كچە دیزاینەر و نمایشكاری ناسراوی كورد سۆنیا بێتوشی سۆنیا بێتوشی دەدات.

شێنێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەو ڤیدیۆیەکی لە ستۆری داناوە کە وەڵامی توانجەکەی شۆنیا بێتوشی دەداتەوەو دەڵێت "چەند خۆشە قەڵەو بیت" بەهەمان شێوە لەسەر ڤیدیۆیەکی کە نوسیویەتی" دڵ و رۆحەکانی شێنێ ئیشەڵا سبەی شەو بە بەڵگەی جوانەوە لەسەر ئەو خاتونە یەمەوە خزمەتان".

ئەمەش لە کاتێکدایە، سۆنیا لە میانەی چاوپێکەوتنێکی هونەریدا پرسیاری لێ دەکەن ڕات چیە بەرامبەر شێنێ هۆشیار لە وەڵامدا دەڵێت" وەک مۆدێلێکی قەڵەو ئیشەڵا سەرکەوتوو دەبێت".

شێنێ هۆشیار ئیسماعیل ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌ و لەشاری سلێمانی لەدایک بووەو ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە ده‌كات، کە بەهۆی جوانییەکەیەوە له‌لایەن هه‌وادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەرکردووە.

سۆنیا بێتوشی ساڵی 1991 لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و دەرچووی زانكۆی مهابادە و وەك دیزاینە و نمایشكاری كاری كردووە و بەهۆی كارەكانییەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات.




PM:07:52:18/06/2019