ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت کەسی راگەیاند

 ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دادگا حەوت کەسی بەتۆمەتی کێشان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزا داوە، کە سەرەتای ئەمساڵ هێزەکانیان دەستگیریان کردون.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە،  له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌كانى هێزەکانیان به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنەبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كى هۆشبه‌رتوانیویان له‌ ڕۆژانى  6-1-2019 و 28-2-2019 حەوت کەس دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ماددەی 14 هۆشبەر له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى /2، ڕۆژانى 16-6-2019 و 17-6-2019 لە نێوان شەش بۆ یەک ساڵ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە و هەریەکەیان بڕی 450 هەزار دینار غەرامەکراون.


AM:09:20:20/06/2019