گوێزەر کەلەسەرانسەری جیهان بە سەوزەیەکی بەسود و پڕ لەماددەی خۆراکی ناسراوە ، هەروەها زیاتر بەوەش ناسراوە تەندروستی چاو دەپارێزێت و بینین بەهێز دەکات بەتایبە بۆ ئەوکەسانەی کە شەوکوێرن، وە ڕەنگە ئەم قسەیەت تەنها لەسەر زاری خەڵکەوە بیستبێت، بەڵام ئێستا لەلایەن زانایانەوە پشت ڕاست کراوەتەوە ، لێردا باس لەوەدەکەین کە ئاخو ڕاستە گوێزەر بەسودە بۆچاو ، بینین بەهێز دەکات..
ـ بەڵێ ڕاستە گوێزەر چەند مادەیەکی خۆراکی بەسودی تێدایە کە زۆر بەسودن بۆچاوەکان.
ـ دژە ئۆکسانێکی باشە سودی هەیە بۆ تەندروستی چاو: گوێزەر سەرچاوەیەکی باشی بیتا کارۆتین و لوتینە ، کە دژە ئۆکسانن و چاوەکان دەپارێزن لەخراپ بوون .
ـ گوێزەر جگە لەتەندروستی چاو یارمەتی کرداری هەرس دەدات و لە قەبزبوون دەت پارێزێت ، هەروەها یارمەتی بەکتریای هەناو دەدات.
ـ ڕێگری دەکات لەتووشبوون بەشێرپەنجەی کۆلۆن بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش فایبەر و دژەئۆکسان.
ـ بەسودە بۆدڵ و ئەگەر ی تووشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە پەستانی خوێن دادەبزێنێت.
ـ پێستت دەپارێزێت لەزیانی تیشکی خۆر .
ـ بەسودە بۆدابەزینی کێش لەبەربوونی کالۆری کەم و فایبەری زۆر لەپێکهاتەیدا یارمەتی زوو تێربوون دەدات.
وە: هە ـ ف
سەرچاوە: health line