مەسرور بارزانی ناوی كاندیدانی ڕادەستی پەرلەمان كرد

مەسرور بارزانی، ڕاسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لیستی پێكهاتەی كابینە پێشنیاركراوەكەی ئاشكرا كرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كرد، بەڵام ناوی كاندیدی وەزیری سامانە سروشتیەكانی تێدا نییە

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە نووسینگەی مەسرور بارزانی، بڵاوی كردووەتەوە، ئەوە ئاشكرا كراوە كە لیستی پێكهاتەی كابینە پێشنیاركراوەكەی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كردووە و ڕایگەیاندووە " ئەمڕۆ دوای ناردنی ناوەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان، ناوی تەوای پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاشكرا دەكەین و دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم ناوانە تەنیا كاندیدی پێشنیاركراون و پەرلەمانی كوردستان بڕیاری یەكلاكەرەوەیان لەسەر دەدات."

 لە تەواوی پێكهاتەی كابینەی نۆیەم كە ١٩ وەزیر و ٣ وەزیری هەرێمن، تەنیا ناوی وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەم پۆستەش لە داهاتوویەكی نزیكدا پڕ دەكرێتەوە.

 دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك لە نووسینگەی مەسرور بارزانی

 

ڕاسپیردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئەمرۆ ڕێكەوتی ٨/٧/٢٠١٩، لە وادەی دیاریكراودا، بەڕێز مەسرور بارزانی ڕاسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی پێكهاتەی كابینە پێشنیاركراوەكەی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد، بۆ ئەوەی لە پێش كۆتایی وادەی یاسایی دیاركراودا دەنگدان لەسەر كاندیدەكان بكرێت، بە هیوای ئەوەی كۆی وەزیرە دیاركراوەكان متمانەی پەرلەمان وەرگرن و هەرچی زووتر ئەم كابینەیە دەست بە خزمەتێكی شایستەی گەلە مەزن و خۆڕاگرەكەمان بكات.

لەم ماوەیەدا، لە دەزگاكانی ڕاگەیاندندا ئاماژە بە زۆر ناو بۆ پۆستی جیاجیاكراوە، بەڵام نەمانویست هیچ زانیارییەكی فەرمی لەبارەی ناوی كاندیدەكان بڵاو بكەینەوە، چونكە تا دوا ساتەكانیش، لایەنە بەشداربووەكانی ناو كابینەی نۆیەم گۆڕانكارییان لە لیستی كاندیدەكانیان كردووە.

ئەمڕۆ دوای ناردنی ناوەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان، ناوی تەوای پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاشكرا دەكەین و دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم ناوانە تەنیا كاندیدی پێشنیار كراون و پەرلەمانی كوردستان بڕیاری یەكلاكەرەوەیان لەسەر دەدات.

لە تەواوی پێكهاتەی كابینەی نۆیەم كە ١٩ وەزیر و ٣ وەزیری هەرێمن، تەنیا ناوی وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە و ئەم پۆستەش لە داهاتوویەكی نزیكدا پڕ دەكرێتەوە.

ئەمەی خوارەوە كۆی پێكهاتەی كابینەی پێشنیاركراوە:

1-     مەسرور مسعود مستەفا بارزانی....بۆ....سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2-     قوباد جلال حسام الدین تاڵەبانی....بۆ....جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

3-     فەرسەت احمد عبداللە....بۆ....وەزیری داد

4-     شۆرش اسماعیل عەبدوللا....بۆ....وەزیری كاروباری پێشمەرگە

5-     رێبەر احمد خالد....بۆ....وەزیری ناوخۆ

6-     ئاوات جەناب نوری ساڵح....بۆ....وەزیری دارایی و ئابووری

7-     د. سامان حسین محمد بەرزنجی....بۆ....وەزیری تەندروستی

8-     ئالان حەمە سعید صالح محمد....بۆ....وەزیری پەروەردە

9-     دانا عبدالكریم حمە ساڵح عبدالرحمن....بۆ....وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن

10-   ساسان عوسمان عەونی حەبیب....بۆ....وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار

11-   د. ئارام محمد قادر امین....بۆ....وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی

12-   د. دارا رشید محمود....بۆ....وەزیری پلاندانان

13-   كوێستان محمد عبداللە معروف.... بۆ....وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی

14-   محمد سعید علی....بۆ....وەزیری رۆشنبیری و لاوان

15-   عبداللە محمود محمد سان احمد ....بۆ....وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان

16-   بێگەرد دلشاد شوكراللە....بۆ....وەزیری كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو

17-   كمال موسلیم سەعید قەرەنی....بۆ.... وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

18-   ئانو جوهر عبدالمسیح عبدوكا....بۆ.... وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

19-   پشتیوان صادق عەبدوللا....بۆ.... وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی

20-   كمال محمد صالح خلیل....بۆ.... وەزیری كارەبا

21-   خالد سلام سعید....بۆ....وەزیری هەرێم

22-   ئایدن معروف سلیم....بۆ....وەزیری هەرێم

23-   ڤالا فرید ابراهیم....بۆ....وەزیری هەرێم

نووسینگەی مەسرور بارزانی

ڕاسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

٨/٧/٢٠١٩

 




PM:02:04:08/07/2019