ئەنجومەنی ناوەندی نوسراوێكی ئاراستەی جێگری سكرتێر کرد

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە نوسراوێكی تایبەتدا بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، تیایدا ئاشكرای دەكەن، زۆرینەی رەهای كادرانی حزبەكە داوای بەستنی كۆنگرە دەكەن.

 ئەنجومەنی ناوەند لە نوسراوەکەیدا كە وێنەیەکی دەست (سپی) كەوتووە، ئەنجامی راپرسیەك ئاشكرا كراوە كە ئەنجومەنی ناوەندی لەناو مەڵبەندەكانی خۆیدا ئەنجامی داوە كە كادرەكانی حزبەكە بەشداریان تیدا كردووە. 

ئەو كارەی ئەنجومەنی ناوەندی لە 29/12/2018 دەستی پێكردووە و ماوەی زیاتر لە 3 مانگ و نیوی خایاندووە و لە 18/4/2019كۆتایی پێهاتووە، لە وەڵامی ئەو پرسارەی كە تایبەتە بە كۆنگرەی حزبەكە 1113 كادری یەكێتی بەشداریان كردووە و 928كادر بە بەڵێ بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە وەڵامیان داوەتەوە كە 83%ی كادرانی یەكێتی دەكات. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر بێت و بەپێی ئەم راپرسەیە بێت، كە لەسەر پێنج مەڵبەندی سەرەكی یەكێتی ئەنجامدراوە و وەڵامەكانیان وەك نمونە وەربگیرێت بۆ سەرجەم جەماوەری یەكێتی ئەوا دەردەكەویت كەلەسەدا ٩٠٪ی ئەندام و كادیران و جەماوەری یەكێتی داوا دەكەن هەرچی زوە كۆنگرە ببەسترێت.

هاوکات داواشکراوە، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆبونەوەی داهاتوی خۆیدا بڕیاری دیاری كردنی رۆژی كۆنگرە بدات كە لە پێش كۆتاییی ساڵی 2019دا بێت. 


PM:08:48:13/07/2019