زەریف: ناتوانین لەسەر توانا سەربازییەکانمان گفتوگۆ بکەین

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ناتوانین لەسەر توانا سەربازییەکانمان گفتوگۆ بکەین دەشڵێت: وەک چۆن ترەمپ وتی، تەنیا 10 خولەکی مابوو جەنگ لە نێوان ئێمە و ئەمریکادا هەڵبگیرسێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران، وتیشی "لەو کاتەدا بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وترابوو کە ئێران وەڵامی هەر هێرشێکی سەربازی دەداتەوە کە بکرێتە سەری، بۆیە ترەمپ لە بڕیارەکەی کشابووەوە".

ئەوەشی وت "ناتوانین لەسەر توانا سەربازییەکانمان گفتوگۆ بکەین و بەراوردیان بکەین لەکاتێکدا ئێمە ساڵانە تەنیا 16 ملیار دۆلار بۆ بەهێزکردنی سوپاکەمان خەرج دەکەین لەکاتێکدا ئیمارات 22 ملیار و سعودیە 67 ملیار دۆلاری ساڵانە بۆ ئەو مەبەستە خەرجدەکەن".



PM:06:52:16/07/2019