هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو هەردی سەلامی لە نوێتین کلیپیدا لەگەڵ خانمە ئەکتەری کلیپەکانی هەردی هاوسەرگیری دەکات.
پەریسا ئەو خانمەیە کە لەزۆربەی کلیپەکانی هەردی سەلامی بەشداری کردووەو لە دواین کلیپیشیدا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کەی کلیپەکەی بڵاودەکاتەوە.
هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.