وەزارەتی كارەبا گرێبەستێكی نوێی واژۆكرد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم واژۆكردنی گرێبەستێكی بەمەبەستی دانانی وێستگەیەكی مۆبایلی 132 كەیڤی، بەبڕی ملیۆنێك و 450 هەزار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیایەكی توركی ڕاگەیاند و ماوەی جێبەجێكردنی ڕادەگەیەنێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا كە لەماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەكە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ 24ی 7ی 2019، وەزارەتی كارەبا گرێبەستێكی بەبڕی ملیۆنێك  و 450 هەزار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای بێستی توركی واژۆكرد، بۆ دانانی وێستگەیەكی مۆبایلی 132 kv لەناوچەی شەمامك لە پارێزگای هەولێر.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، وەزیری كارەبا جەختیكردۆتەوە كە لەماوەی شەش مانگدا پرۆژەكە جێبەجێبكرێت و پابەندی ماوەو كاتی تەواوبوونی پرۆژەكەو كوالێتی و مەرجەكانی گرێبەستەكە بن.



PM:01:59:24/07/2019