لەسلێمانی خزمەتگوزاری منداڵبوون بەبێ ئازار دابین دەكرێت

نەخۆشخانەی منداڵبوون لەسلێمانی خزمەتگوزاری منداڵبوون بەبێ ئازار دابین دەكات و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش ڕوونكردنەوە دەدات.

د.شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون لە سلێمانی‌ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لەگازی ئەنتۆنۆكس تێكەڵەیەكە لەغازی ئەنترۆئۆكساید لەگەڵ ئۆكسجین و لەوڵاتانی دەوروبەر بەتایبەت وڵاتی ئێران زۆربەكاردێت.

د.شلێر وتیشی: ماوەی ساڵ و نیوێكە لەم پڕۆژەیەدا ئیش دەكەین و ویستمان مندڵبوونی بێ ئازار بهێنینە نەخۆشخانەكە، چونكە ڕێژەی مندڵبوون بە نەشتەرگەری زیادیكردووە، لەبەرئەوەی ژنان لەئازاری منداڵبوون زۆردەترسن بەتایبەت ئەوانەی یەكەم منداڵایانە، بۆیە بە هەڵمژینی ئەو گازە ئازاری دایكەكە نامێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد،"ئەم غازە بۆ هەموو نەخۆشێك بەكاردەهێنرێت بەبێ جیاوازی و بێ بەرامبەر، هەموو بێدێك لە هۆڵی مندڵبووندا ئەم غازەی بۆ دانراوە، نەخۆشەكە دەتوانێت لەكاتی ئازاردا گازەكە هەڵبمژێت ئازارەكەی نامێنێت و تێستیشكراوە هیچ لێكەوتەیەكی خراپی نییە".

هاوكات د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی‌ تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەم خزمەتگوزارییە بۆیەكەمینجارە هێنراوەتە سلێمانی و ئامانجیشمان لەوەیە ڕێژەی نەشتەرگەری منداڵبوون كەمبكەینەوە.



PM:01:52:28/07/2019