به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشکرایکرد، دوو برا دەستگیرکراوە کە زڕبرایەکی خۆیان کوشتووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گوندی به‌لك-ی سه‌ربه ناحیه‌ی ژاراوه له قه‌ڵادزێ، دوو برا به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان له برایه‌كی خۆیان كردوه و به گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كانیش روداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار بووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، كه پاش روداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه هه‌ر دوو ته‌قه كه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراون، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی لێكراوه ناوی (خ .ب.ح)ه و له وته‌كانیدا بۆ پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندوه: له‌كاتی چوونی بۆ سه‌ر گۆڕی باوكی له لایه‌ن دوو برای خۆی كه له‌به‌ره دایكێكی دیكه‌ن به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێكراوه، به‌ڵام خۆی سه‌لامه‌ته و ته‌نها چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتووه.
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، هه‌ردوو براكه له‌سه‌ر سكاڵای لایه‌نی به‌رامبه‌ر و به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیر كراون و ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( پیكاب/ مسته‌ربوشی) و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وهش بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.