سەرجەم موچە پاشەکەوتکراوەکانی ئەم توێژە گەڕێندرایەوە

دوای چوار ساڵ لە بڕیاری پاشەكەوتی موچە و بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پاشەكەوتی موچەی سەرجەم دادوەرانی هەرێمی كوردستان گەڕێندرایەوە.

ماڵپەڕی "کوردیو" لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پاشەكەوتی موچەی سەرجەم دادوەرانی هەرێمی كوردستان گەڕێندرایەوە.

بەپیی ئەو زانیاریانەی كەبڵاوكراونەتەوە ،گەڕانەوەی پاشەكەوتەكانی دادوەران جیاواز بووە، دادوەر هەبووە پێشووتر برێكی كەم لەموچەكەی پاشەكەوت كراوە، بەم هۆیەشەوە تەنیا دوو ملیۆن دیناری بۆگەڕاوەتەوە، دادوەریش هەبووە پێشوتر برێكی زۆری لەموچەكەی پاشەكەوت كراوە بەم هۆیەشەوە 28ملیۆن دیناری بۆگەڕاوەتەوە.

سەرچاوەیەكیش لەبانكی نەورۆزی شاری هەولێر ئاشكرایكردوە، رۆژی 24ی تەمموزی رابردوو 87ملیۆن دینار وەكو گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچە دراوە بەتەنیا 15دادوەر.

دادوەرانی هەرێمی كوردستان لەماوەی چوار ساڵی رابردووی قەیرانی دارایی تەنیا شەش مانگ لەموچەكانیان پاشەكەوت كرا، پاشان بۆماوەی سێ رۆژ مانیان گرت.


PM:05:55:01/08/2019