یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد كه‌وا بڕیاره له 31ی 10 ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت،
نادر نانه‌كه‌لی، وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، پێویسته هه‌رچوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت و كۆنگره ببه‌سترێت، ئێمه كۆتایی ساڵی 2015 و سه‌ره‌تای ساڵی 2016 خۆمان ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین و كۆنگره ببه‌ستین، به‌ڵام به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت كه لای هه‌موان رون و ئاشكرایه به‌ربه‌ست بون له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، وه‌ك شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و موچه‌ی مامۆستایان و كێشه‌ی تر ، وتیشی، جگه له‌و هۆكارانه حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان پێیان باش نه‌بو ئه‌وكات هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایان بكرێت، بۆیه ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان دواخست .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێمان باش بو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجاو هه‌بێت تا بتوانین هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، ئێمه توانیمان له كۆتایی ساڵی 2018 و سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ئاماده‌كاری بكه‌ین و خۆمان ئاماده‌كردوه، لە ئه‌نجومه‌نی جێبەجێكردنی یه‌كێتی مامۆستایان به كۆی ده‌نگ بڕیارماندا 31/10/2019 هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری بۆ مامۆستایان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجام بدرێت كه له كۆی 140 هه‌زار مامۆستا نزیكه‌ی 83 هه‌زار مامۆستا به‌شداری ده‌كات كه ناسنامه‌یان نوێ كردۆته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له 18/8/2019 تا 28/8/2019 لیسته‌كان ده‌توانن پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌شێوه‌ی فه‌رمی لای ئێمه خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌ر لیستێكیش ده‌بێت پشتگیری 150 مامۆستا بێنێت كه ته‌واوی زانیاری مامۆستا تۆمار كرابێت .
وتیشی، ماوه‌ی بانگه‌شه له 20/1/2019 تا 29/10/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت پاشان بانگه‌شه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر راده‌وه‌ستێت تا كاتی هه‌ڵبژاردن ، دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كۆنگره‌ی سێزده‌م ئه‌نجامده‌ده‌ین .