سلێمانی گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشکی خۆر قەدەغە دەکرێت

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەكردن و رێگریكردن لەگواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لەبەر تیشكی خۆر لە سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، رایگەیاندووە، گواستنەوەی ئاو لەبەر تیشكی خۆر كاریگەری خراپی تەندروستی لەسەر پیًكهاتەی ئاو دروست دەكات و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی هاوڵاتیان، لەبەر ئەم هۆكارە و لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی هەڵگرتن و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لەبەر تیشكی خۆر قەدەغە كراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەر شوێنێك ببینرێت ئاو لەبەر تیشكی خۆر بگوازرێتەوە لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەكانەوە دەست بەسەر ئاوەكەدا دەگیردرێت جگە لەوەش سزای یاسایی سەر پێچی كار دەدرێت , گۆران قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێویستە ماركێت و دوكاندارەكان بەهەمان شێوە پابەند بن بە بڕیارەكەوە و ئاو بەداپۆشراوی و لە شوێنێكی گونجاودا هەڵبگرن كە دووربێت لە تیشكی خۆر.

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، بڕیارەكە لە روانگەی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان دراوە و هەر كارگەو شوێنێك پابەند نەبێت روووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە .


PM:07:41:07/08/2019