داواکاری هەرزەکاران چیە؟

چاخی هەرزەکاری چاخێکە کە منداڵ دەبێ وردە وردە خۆی وەک کەسێکی بێ وێنە ببینێتەوە، لەم کاتەدا هەرزەکار دەیەوێت پێناسەیەکی جێگیر پەیدا بکات، لێرەدایە کە هەرزەکار داوای سەربەخۆیی دەکات و دەیەوێت خۆی جیا لەکەسانی تر هەڵبسەنگێنێت.

 هەرزەکار هەموو تایبەتمەندییەکانی خۆی و ئەو بیرکردنەوانەی کە دەوروبەری سەبارەت بە ئەم هەیانبوە و گوستراوەتەوە بۆی، جارێکی تر پێداجونەوەیان لەسەر دەکات، ئەم بابەتە وای لێ ئەکات ئەو ڕاوبۆچونانەی کە بیستویەتی و باوەڕی پێهێناون، گومانی لا دروست بێت، ئەو دەیەوێت ئەو بابەتانە سەرلە نوێ تێبینی بکات و ژمارەیەک لەوان وەک ناسنامەی بنەڕەتی خۆی هەڵبژێرێت.

پیاچونەوەی ڕای کەسانی تر، لەوانەیە ببێتە هۆی سەرکێشی هەرزەکار یان توشی سەرلێشێواوی ببێت هەرزەکارێک کە سەری لێشێوابێت هیچ بڕوایەکی بە خۆی نییە، هەر بۆیە بەردەوام لەم و لەو دەپرسێت ئەرێ من چۆنم ؟ ئایا ئەم کارەی من ڕاستە؟ لە فڵان بابەت ڕێنماییم بکەن.

سەر کێشی یان سەرلێشێواوی هەرزەکار ، هەردوو حاڵەت نیشاندەری ئەوەن کە هەرزەکار بەدوای ناسنامەی خۆیدا وێڵە .

پەیداکردنی ناسنامە کارێکی سەختە و پێویستی بە چەند ساڵێکە ئەمەش دەبێتە مایەی ڕەنج و نیگەرانی هەرزەکار ، دایک و باوک دەبێ هاوکاری هەرزەکارەکەیان بکەن تا ئەم قۆناغە بەباشی تێپەڕ بکات .نەوەک بە گوشاری نابەجێ، ببنە هۆی زیاد بونی کێشەکانی هەرزەکار ، هەندێک دایک و باوک دەیانەوێت ڕکابەری هەرزەکار بکەن، ئینجا دەیانەوێت شکستی پێبێنن ، ئەوان وا بیرەکەنەوە کە هەرزەکارەکەیان بێ گوێ و ڕودار بووە، بەردەوام باس لە چاخی خۆیان دەکەن و لەوەی کە جۆن ڕێزی گەورەکانیان گرتووە.

هه‌رزه‌كاره‌كان  ڕێزگرتن لە دایک و باوک لەوەدا دەبینن کە منداڵەکەیان هیچ پێناسەیەکی تایبەت بە خۆی نەبێت و دەستەمۆی فرمانەکانیان بێت، ئەمەش چەن گرفتێکیان بۆ دروست دەکات لە پەروەردەکردنی هەرزەکاردا .



PM:12:28:16/08/2019