کۆتینهۆ بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت

یانەی بەرشەلۆنە لە شاری بیلباو شاندی یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخەوە دەکات.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمرۆ بۆ یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا سەفەری بیلباوی کردو کۆتینهۆش یەکێک بوو لە یاریزانەکان.

بەڵام بەهۆی رێککەوتنی بایرن میونخ و بەرشەلۆنە بۆ چوونی کۆتینهۆ، ئەو یاریزانە بەشداری یاریەکەی ئەمشەوی نەکردو گەڕایەوە بۆ بەرشەلۆنەو لەوێوە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخەوە دەکات.

کۆتینهۆ بۆ ساڵێك وبە خواستن پەیوەندی بە یانە باڤاریەکەوە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ڤاڵڤێردی لە پلانەکانی بۆ وەرزی نوێ دووریخستەوە.



PM:10:31:16/08/2019