سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق: شەڕ لەبری کەس ناکەین

هەر سێ سەرۆکایەتی عێراق لەسەر دۆخی ئەمنی و تەقینەوەی بنکەکانی حەشدی شەعبی، رایانگەیاند "نابێت عێراق بکەوێتە شەڕێکەوە لەبری وڵاتانی تر شەڕ بکات".

لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر دۆخی خراپی سەربازی و ئەمنی عێراق دوای تەقینەوەکانی بنکەکانی حەشدی شەعبی و ئەو هەڕەشانەی لەعێراق دەکرێت کە ببێتە مەیدانی جەنگ، ئەمڕۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار هەریەک لە ( بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی و حەلبوسی ) کۆبوونەوە.

 لەراگەیاندراوێکدا دوای کۆبوونەوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە دەزگا بەرپرسەکان لێکۆڵینەوە لەو تەقینەوانە بکەن و دیراسەی بکەن.

هەروەها سێ سەرۆکایەتییەکە جەخت لەسەر ئەو بەڵگەنامەیە دەکاتەوە کە پێشتر لایەنەکان و حکومەت لەسەری رێککەوتوون کە ئەویش خۆی لە" سیاسەتێکی نیشتمانی یەکگرتوودا دەبینێتەوەو بەرامبەر ئەو دۆخە ئەمنییە هەرێمایەتیە نوێیانە".
  
راگەیاندنی سێ سەرۆکایەتییە جەخت لەسەر رەتکردنەوەی سیاسەتی مەحاور دەکاتەوە کە عێراقی بۆ ڕاپێج بکرێت.

هەروەها شەڕ بە " وەکالەت " لەلایەن عێراقەوە رەتدەکرێتەوەو پێویستە هەموو دەزگاکانی دەوڵەت پابەندبن پێوەی بەدامەزراوەی یاسادانان و جێبەجێکردنەوە.( راگەیاندنی سێ سەرۆکایەتییەکە باسی دەکەن).

ئاماژەش بەوە کراوە کە دەبێت دوای ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی هەموو عێراقییەکان یەک هەڵوێست بن.

هەروەها داوا لە هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دەکرێت کە سەروەری عێراق و سەربەخۆی و یەکێتی خاکەکەی بپارێزن.

لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی عێراق لەباری ئەمنییەوە، کۆبوونەوەکە جەخت لەوە دەکەنەوە کە راگەیاندنی هەڵوێست دەبێت بگەڕێتەوە بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و ئەوان سەرپشکن لە پێشاندانی هەر هەڵوێستێک.

سێ سەۆکایەتییەکە رۆڵی سوپاو حەشدی شەعبی و پێشمەرگە بەزدەنرخێنن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە مۆڵەت نەدەن بە داعش ( تیرۆریست ) سوود لەو دۆخە نوێیە وەربگرێت.



PM:05:38:22/08/2019