پارەكەی بەغدا گەیشت

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: حكومه‌تی عێراق پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی دهۆكی ناردووه‌ و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ده‌گاته‌ هه‌رێم. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوبه‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌غدا بڕی 20 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگای دهۆكی نارد و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌پێی خشته‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت.

به‌ڕێوبه‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم وتیشی "چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێر و سلێمانی گه‌یشتووه‌ و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو 40 ملیار دیناری هه‌ردوو پارێزگاكه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم". 

حکومەتی عێراق لە ١٢ تەمووز بڕی ١٥ ملیار دینار و لەهەفتەی ڕابردووش بری ٣٠ ی ملیار دیناری دیکەی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم ناردووە. 



PM:03:17:02/09/2019